گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئەنجامی دوا پشکنینی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

 گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئەنجامی دوا پشکنینی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات


گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئەنجامی دوا پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ سەرۆکی پەرلەمان، ئاشکرا دەکات.

ئەسەدوڵڵا عەباسی، گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئەنجامی دوا پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، کە بۆ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام درابوو، دەرچوو و نێگەتیڤ بوو.

ئەسەدوڵڵا عەباسی بە ئاماژەکردن بەوەی عەلی لاریجانی رۆژی یەکشەممە 26-4-2020 لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمان کاری کردووە، رایگەیاندووە، لاریجانی دەستی بە کار کردووەتەوە و هەفتەی داهاتوش سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان دەکات.

لاریجانی لە رۆژی 2-4-2020 تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و بە ناچاری لە ماڵەوە خۆی لە خەڵکی دابڕی و تیمە تەندروستییەکان چاودێرییان کرد.

تا ئێستا 90 هەزار و 481 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، پێنج هەزار و 710 کەس گیانیان لەدەست داوە.







باسنيوز
Top