زانیارییە نوێکان لەبارەی کۆرۆنا پزیشکانی بەریتانیای نیگەران کردووە
کریستۆفەر ویتی، بەرپرسی بەشی تەندروستی حکومەتی بەریتانیا لە لێدوانێکی بۆ لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند، چەند بەڵگەیەکی نیگەرانکەر هەن دەریدەخەن، رەنگە نەتوانین دژە کۆرۆنا بەرهەم بهێنین.
دەشڵێت، یەکەم پرسیار کە لە خۆمانی بکەین ئەوەیە، ئایا بەشێوەیەکی سرووشتی دژە ڤایرۆسەکە لەناو نەخۆشەکان دروست دەبن. ئەگەر ئەمە نەبێت، بەرهەمهێنانی پێکوتە هیچ مانایەکی نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەیەکی زۆر کەم هەیە لەسەر ئەوەی، ئەوانەی چاکبوونەتەوە بەرگریان دژی نەخۆشییەکە هەبێت، ئەمەش مایەی نیگەرانییە.
ویتی بە لیژنەکەی پەرلەمانی گوتووە، مەرج نییە هەموو نەخۆشییەک بتوانرێت پێکوتەی بۆ دروست بکرێت، لەگەڵ ئەوەش، ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر دەدەین.
ئەگەرچی تاوەکو ئێستا چەند تاقیکردنەوەیەک کراون، بەڵام لە هیچ وڵاتێک دەرمان و پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە و ئەمەش وا لەو پزیشکە دەکات بڵێت، رەنگە ئێمە ناچار بین بۆ هەمیشە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بژین.
K24 –
