تەندروستی بریتانیا: گەیشتینە لوتکەی گەشەکردنی کۆرۆنا

 تەندروستی بریتانیا: گەیشتینە لوتکەی گەشەکردنی کۆرۆنا
وەزیری تەندروستی بریتانیا رایگەیاند، لەئێستادا بریتانیا گەیشتۆتە لوتکەی گەشەکردنی کۆرۆنا.

ئێستا بریتانیا لەلوتکەی گەشەکردنی کۆرۆنادایە


لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەبارەی دواین زانیارییەکانی کۆرۆنا و هەنگاوەکانی حکومەت کە لەپەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشیانکرد، هەریەک لە مات هانکۆک وەزیری تەندروستی بریتانیا و دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەی بریتانیا کە وەک جێگرەوەی سەرۆک وەزیرانیش کاردەکات رایانگەیاند، ئێستا بریتانیا لەلوتکەی گەشەکردنی کۆرۆنادایە.

ئێستا گۆڕانکارییەکی گەورە رودەدات، ژمارەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا لەهەڵکشان وەستاوە


وەزیری تەندروستی بریتانیا، راشیگەیاند، ئێستا گۆڕانکارییەکی گەورە رودەدات، ژمارەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا لەهەڵکشان وەستاوە.

لێدوانی وەزیری تەندروستی بریتانیا پشتیوانیکردن بوە لەبەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئینگلاند کە چەندین رۆژ بەرلەئێستا رایگەیاندبو بریتانیا تاڕادەیەک گەیشتۆتە لوتکەی ڤایرۆسەکە.

وەزیری تەندروستی بریتانیا هۆشداریشی دایە خەڵکی وڵاتەکەی هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنا نەڕەویونەتەوە و پێویستە پابەندبون بەرێکارەکان بەردەوامبێت.

تائێستا 138 هەزار و 78 کەس لەبریتانیا توشی کۆرۆنا بون و 18 هەزار و 738 کەسی دیکەش بەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە.





خەندان
Top