له ئێران هه‌زار و 30 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 90 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 481 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 30 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 87 هه‌زار و 26 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 64 هه‌زار و 843 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
