ترەمپ بڕیاری قەدەغەی كۆچكردن و راگرتنی بەرنامەی گرین كارتی واژۆكرد
بەپێی زانیارییەكان، هەنگاوەكە چەندین مەرجی بۆ دانراوە و بۆماوەی 60 رۆژ جێبەجێدەكرێت و بەشێك لەداواكارییەكانی بەرنامەی گرین كارت كە رێگەیەك بو بۆ كۆچكردنی خەڵكی بەگشتی و كرێكاران بەتایبەتی بۆ ئەمریكا راگیرا.
ترەمپ رونیكردەوە ئامانج لەو بڕیارە دروستكردنی دەرفەتی كاری زیاترە بۆ ئەمریكییەكان، رەخنەگرانیش ترەمپ تۆمەتباردەكەن بە سودوەرگرتن لەپرسی كۆرۆنا و كەمبونەوەی دەرفەتی كار بۆجێبەجێكردنی سیاسەتی دژایەتیكردنی كۆچكردن بۆ ئەمریكا و بەكارهێنانی وەك كارتێكی بەهێز لەهەڵبژاردنەكانی كۆتایی ئەمساڵدا.
ئەم بڕیارە دڵنیایی ئەوە دەدات كە دانەمەزراوانی ئەمریكی ئەولەویاتی زیاتریان هەیە بۆ دەستكەوتنی دەرفەتی كار پاش ئەوەی چالاكییە ئابورییەكان دەستپێدەكەنەوە
لەوبارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ پاش واژۆكردنی بڕیارەكە رایگەیاند،"ئەم بڕیارە دڵنیایی ئەوە دەدات كە دانەمەزراوانی ئەمریكی ئەولەویاتی زیاتریان هەیە بۆ دەستكەوتنی دەرفەتی كار پاش ئەوەی چالاكییە ئابورییەكان دەستپێدەكەنەوە."
بڕیارەكە رێگری لەهێنانی كەسوكاری هەڵگرانی گرین كارت دەكات بۆ هێنانیان بۆ ئەمریكا و وەرگرتنی مافی هاوڵاتیبون، بەڵام رێگە هەڵگرانی ناسنامەی هاوڵاتیبون دەدات بەمنداڵانی خوار تەمەن 21 ساڵی خۆیان بۆ ئەمریكا بگوازنەوە.
خەندان
