لە توركیا منداڵێكی 18 رۆژی تووشبووی کۆرۆنا چاک بووەوە

لە توركیا منداڵێكی 18 رۆژی تووشبووی کۆرۆنا چاک بووەوە
لە شاری بورسای توركیا، منداڵێكی تەمەن 18 رۆژی، دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، لە ماوەی 8 رۆژدا چاك بووەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، منداڵێكی تەمەن 18 رۆژ، بەهۆی ئەوەی باوك و دایكی تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیە ئەنجامی پشكنینی ئەویش پۆزەتیڤ بووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو منداڵە تەمەنی 10 رۆژ بووە كاتێك ڤایرۆسەكەی تووش بووە، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانە، لە ماوەی 18 رۆژدا چاکبووەوە و ئەنجامی پشكنینەكەی نێگەتیڤ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بورسا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوە داوە، کە ئەو منداڵە لە نەخۆشخانە نەماوە و دراوەتەوە دەستی خانەوادەكەی.

هەروەها ئەمە یەكەمجارە لە توركیا منداڵێكی لەو تەمەنە تووشی كۆرۆنا ببێت و چاکببێتەوە.










باسنيوز


Top