له‌ ئیسپانیا چوار هه‌زار و 218 كه‌سی دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئیسپانیا چوار هه‌زار و 218 كه‌سی دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/4/2020، له‌ ئیسپانیا چوار هه‌زار و 218 كه‌سی دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ هه‌مان وڵات گه‌یشته‌ 195 هه‌زار و 944 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 410 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 20 هه‌زار و 453 كه‌س، تا ئێستا له‌ وڵاته‌كه‌ 77 هه‌زار و 357 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.














باسنيوز



Top