وەزیری گەشتوگوزاری توركیا: لە كۆتایی مانگی پێنجدا كەرتی گەشتیاری ئاسایی دەبێتەوە
محەممەد نووری ئارسۆی، وەزیری گەشتوگوزاری توركیا، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی NTVی توركی، ئاماژەی دا كە لە مانگی شوبات و مانگی ئادار و نیساندا، كەرتی گەشتیاری لە توركیا زیانی زۆری بەر كەوتووە، چونكە بە هۆی پەتای كۆرۆنا و داخستنی سنوورەكان، هیچ گەشتیارێك رووی لە وڵاتەکە نەكردووە.
بە گوێرەی پێشبینیی وەزارەتەكەی، لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵدا كەرتی گەشتیاری لە توركیا ئاسایی دەبێتەوە و بووژانەوە بە خۆیەوە دەبینێت.
توركیا ساڵانە پێشوازی لە پەنجا ملیۆن گەشتیار دەكرد، داهاتی ساڵانەی ئەو وڵاتەش لەڕووی گەشتیارییەوە سەرووی ٣٠ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بە گوتەی میدیاكانی توركیا. بەڵام بۆ ئەمساڵ بە هۆی بڵابوونەوەی كۆرۆنا، چاوەڕێ دەكرێت داهاتی گەشتیاری بە رێژەیەكی بەرچاو بێتە دابەزێت.
باسنيوز
