له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 39 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 39 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 39 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌ 19/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 742 هه‌زار و 67 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 39 هه‌زار و 295 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 68 هه‌زار و 285 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.






k24
Top