ئایا هیچ ئەندام پەرلەمانێكی توركیا تووشی كۆرۆنا بووە؟

ئایا هیچ ئەندام پەرلەمانێكی توركیا تووشی كۆرۆنا بووە؟
دەنگۆیەكی زۆر لەناو میدیا و سۆسیال میدیای توركیا بڵاو بووەتەوە، كە بەشێكی زۆر لە ئەندام پەرلەمانەكانی توركیا تووشی كۆرۆنا بوونە و دەیشارنەوە، بەڵام سەرۆكی پەرلەمان وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

مەستەفا شێنتۆپ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، لە كاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی (CNN)ی توركی، ئاشكرای كرد، لەسەر داوای پزیشكان تێستیان بۆ بەشێكی زۆر لە ئەندام پەرلەمانەكان كردووە.

سەرۆكی پەرلەمان دڵنیایی دایە هاووڵاتیانی توركیا، كە تاكوو ئێستا هیچ ئەندام پەرلەمانێكیان ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ نەبووە، بەڵام ئەوان بەردەوام دەبن لە تێستكردن و داواشیان لە هەموو ئەندام پەرلەمانەكان كردووە تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.

ئەو ئاماژەی دا كە ئەگەر هەر حالەتێكی تووشبوو لەناو پەرلەمان بوونی هەبێت، میدیای لێ ئاكادار دەكەنەوە.










باسنيوز


Top