فۆكس نیوز: كۆرۆنا لەتاقیگەیەكی وهانەوە دژی ئەمریكا و جیهان بەرهەمهێنراوە

فۆكس نیوز: كۆرۆنا لەتاقیگەیەكی وهانەوە دژی ئەمریكا و جیهان بەرهەمهێنراوە

تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی راپۆرتێكی لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرفتاركردنی ئابوری جیهان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، ڤایرۆسەكە لەیەكێك لەتاقیگەكانی وهانی چینەوە بەرهەمهاتوە.

دوێنێ چوارشەممە، فۆكس نیوز كە یەكێكە لەكاریگەرترین میدیاكانی ئەمریكا و پشتیوانی لەترەمپ دەكات، لەراپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی سروشتی سەریهەڵنەداوە، بەڵكو لەیەكێك لەتاقیگەكانی وهانی چینەوە دروستكراوە.

لەبارەی ئامانجی حكومەتی چین لەبەرهەمهێنانی ئەو ڤایرۆسە، راپۆرتەكە رونیكردۆتەوە كە چەكێكی بایۆلۆجی نیە، بەڵكو دەرخستنی تواناكانی چینە وەك وڵاتێكی بەهێزتر لەئەمریكا.

لەوەڵامی ئەو راپۆرتە و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بەرۆژنامەنوسانی كۆشكی سپی راگەیاند، بەڵێ ئاگادارە و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن.
لای خۆشییەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هیوداران چین رون و ئاشكرا راستییەكان لەبارەی ئەو زانیارییانەی كە ئەوان لەلایانە بۆ سەرهەڵدانی كۆرنا بۆ جیهان رونبكەنەوە.

لەبارەی ئەوەی ئایا بابەتی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەیەكێك لەتاقیگەكانی كانی چینی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە باسكردوە، ترەمپ رایگەیاند، ئێستا كاتی نیەو ئاشكرایناكات كە ئایا لەگەڵ هاوتا چینییەكەی باسی ئەو مەسەلەیان كردوە یان نا.

كۆتایی مانگی دیسەمبەری رابردو، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تائێستا دو ملیۆن و 83 هەزار و 913 كەسی لەسەرتاسەری جیهاندا توشكردوە، 134 هەزار و 657 توشبو بەو پەتایە لەسەرتاسەری جیهان مردون.







خەندان
Top