پۆلیسی هیندستان بەشێوەیەکی جیاواز داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە
پۆلیسی هیندستان داوای لە (جیوتی ئامجی) كرد لەسەر شەقامێكی گشتی چەند نمایشێك ئەنجام بدات و داوا لە هاووڵاتییانی هیندستان بكات نەیەنە دەرەوە و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
جیوتی بە شێوازی دابونەریتی هیندی داوای لە هاووڵاتییان كرد كە پاك و خاوێنی بپارێزن و نەیەنە سەر شەقامەكان و بەردەوامیش دەستەكانیان بشۆن.
پۆلیس ڕوونی كردووەتەوە، هۆكاری ئەوەی كە پەنایان بردووەتە بەر (جیوتی) لەبەر ئەوەیە كە ئەم ئافرەتە بچووكە لەلایەن خەڵكی هندییەوە خۆشەویستە و قسەكانی كاریگەرییان دەبێت.
باسنيوز
