سه‌رۆكی به‌ڕازیل ڕێكاره‌كانى خۆپارێزی له كۆرۆنا جێبه‌جێ ناكات
له چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ك و وێنه‌ی سه‌رۆكی به‌ڕازیلدا ئه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه هاووڵاتیه‌كی زۆر ده‌وره‌یان لێداوه، هه‌روه‌ها له وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان ئه‌وه به‌دیار ده‌خه‌ن، كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌س كردووه و هه‌ندێكی دیكه‌ی له‌ئامێز گرتووه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كاته زیاتر ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه، كه به ده‌ستی ڕاستی ده‌ستی به لووتیدا هێناوه، ئینجا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا كردووه.
لایه‌نگرانی سه‌رۆك پێشوازییان له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه كرد و وێنه‌ی فۆتۆگرافییان گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێك له دانیشتوانان ره‌خنه‌یان لێگرتووه و تووڕه‌یی خۆیان به له‌یه‌كدانی قاپ و قاچاخه‌وه ده‌ربڕیوه.
له سه‌روبه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بۆلسونارۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له پاشه‌كشێدایه، ئه‌وه‌ی وای له به‌ڕازیلیه‌كان كردووه زیاتر لێی تووڕه بن، هه‌ڵوێسته‌كه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر په‌تای كۆرۆنا، كه به (سارده) وه‌سفی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى به‌ڕازیشل ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆناى كه‌م كردووه‌ته‌وه، كه به هه‌ڵامه‌تێكی بچووكی داناوه.
باسنيوز
