تەندروستیی فەرەنسا: رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەو نزمبوونەوە دەچێت

 تەندروستیی فەرەنسا: رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرەو نزمبوونەوە دەچێت


زانایانی فەرەنسا لەو باوەڕەدان پەتای کۆرۆنا گەیشتووەتە بەرزترین و کۆتا ئاست و ژمارەی تووشبووان بەرەو دابەزین دەچێت.

مارک نویزێرت، سەرۆکی تیمی حاڵەتە بەپەلەکان لە شاری مۆلۆز لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا رایگەیاندووە، هانابردن بۆ تیمی فریاکەوتن لە شارەکەی کەم بووەتەوە و بارودۆخەکە بەرەو باشتربوون دەچێت.

هەروەها زانایانی پزیشکی و بەرپرسانی تەندروستیی فەرەنسا لە ناوچەی گراند ئیست لەو وڵاتە، رایانگەیاندووە، ”لەو باوەڕەداین فەرەنسا کۆتا ئاستی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند“.

شاری مۆڵۆز یەکێک بوو لەو ناوچانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنای لێتۆمار کرا، بەهۆی ئەوەی لە کەنیسەیەکی ئەو ناوچەیە، بۆ ماوەی پێنج رۆژ رێوڕەسمی ئاینی ئەنجام درا و گوێ بە رێنماییە پزیشکییەکان نەدرا.

تا ئێستا لە فەرەنسا 124 هەزار و 15 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 24 هەزار و 455 کەس چاک بوونەتەوە و 13 هەزار و 197 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.








باسنيوز
Top