له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ زیاتر له 64 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 121 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 993 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 997 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 64 هه‌زار و 586 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 29 هه‌زار و 812 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، سێ هه‌زار و 959 كه‌یش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
باسنيوز
