له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 146 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 146 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 146 هه‌زار كه‌س تووشى په‌تاكه‌ بوونه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌ 8/4/2020)، له‌ ئیسپانیا شه‌ش هه‌زار و 180 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 146 هه‌زار و 690 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 757 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 555 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 48 هه‌زار و 21 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.













باسنيوز


Top