له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 140 هه‌زار و 510 كه‌س

له‌ ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 140 هه‌زار و 510 كه‌س
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 140 هه‌زار كه‌س تووشى په‌تاكه‌ بوونه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا (سێشه‌ممه‌ 7/4/2020)، له‌ ئیسپانیا پێنج هه‌زار و 478 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 140 هه‌زار و 510 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 743 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 798 كه‌س.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 40 هه‌زار و 437 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.













باسنيوز



Top