بەرپرسێكی برازیڵ: كۆرۆنا بەشێكە لە پلانی چین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جیهان
پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بەشێكە لە پلانی پەكین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جیهان
ئەبراهام وێنترۆب، وەزیری پەروەردە و فێركردن لە حكومەتی برازیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بەشێكە لە پلانی پەكین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جیهان".
كێ لەم قەیرانە جیهانییەدا بەهێزتردەبێت؟ كێ لە برازیڵ هاوپەیمانە لەگەڵ ئەم پلانەدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی جیهان؟
ئەو وەزیرەی برازیڵ لە تویتەكەیدا پرسیاری كردوە، "لەڕوی زانستی جیۆسیاسییەوە، كێ لەم قەیرانە جیهانییەدا بەهێزتردەبێت؟ كێ لە برازیڵ هاوپەیمانە لەگەڵ ئەم پلانەدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی جیهان؟".
هەر لەو تویتەیدا كە بە زمانی پۆرتوگالی نوسیویەتی، وێنترۆب پیتی "ر"ی لە وشەی برازیڵ-دا گۆڕیوە بە پیتی "ل" و بە "بڵازیڵ" نوسیویەتی، ئەوەش وەك گاڵتەكردن بە شێوەزاری چینییەكان.
تویتەكەی وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتەی سەركۆنە كرد و بە رەگەزپەرستانە و زۆر بێ‌نرخ ناویبرد
لە بەرامبەردا باڵیۆزخانەی چین لە برازیڵ تویتەكەی وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتەی سەركۆنە كرد و بە "رەگەزپەرستانە و زۆر بێ‌نرخ" ناویبرد، بە فەرمیش داوای رونكردنەوەیان كرد لە حكومەتی برازیڵ.
له سه‌ره‌تای دروستبونی قه‌یرانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاته‌وه په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی چین ده‌كرێت سه‌باره‌ت به شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه و به‌لاڕێدابه‌ر.
پێویست بو له‌سه‌ر وڵاتی چین رۆڵێكی سه‌ره‌كی بگێڕێت له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند
دوێنێ دوشەممە، لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی بریتانیا رایگه‌یاند، "پێویست بو له‌سه‌ر وڵاتی چین رۆڵێكی سه‌ره‌كی بگێڕێت له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، حكومه‌تی په‌كین هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه له كۆتایی ساڵی 2019دا هه‌وڵیداوه بێده‌نگ بێت و روداو و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌و ڤایرۆسه بشارێته‌وه.
هاوكات داوای له په‌رله‌مانی بریتانیا كرد، هه‌ڵوێستی توند و به‌هێزیان دژ به چین هه‌بێت و "كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیاندا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و كاره ساخته‌كان".
وێڕای ئه‌و تۆمه‌تانه، چین جین پینگ، سه‌رۆكی چین به‌ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه ره‌تیكرده‌وه زانیاری هه‌ڵه‌یان بڵاوكردبێته‌وه یاخود شاردبێته‌وه و رایگه‌یاند، "چین به ته‌واوی شه‌فافانه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا مامه‌ڵه‌ی كردوه".
خەندان
