له ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته 130 هه‌زار و 759 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له ماوه‌ى 24 كاتژمێری ڕابردوودا تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه 5/4/2020)، له ئیسپانیا شه‌ش هه‌زار و 23 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه گه‌یشته 130 هه‌زار و 759 كه‌س.
هه‌ر له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 674 كسه‌ى دیكه له ئیسپانیا به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه، گه‌یشته 12 هه‌زار و 418 كه‌س.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ئیسپانیا 38 هه‌زار و 80 كه‌س له په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيو
