ئوردن تا دوای رەمەزان دەروازە زەمینی و ئاسمانییەکانی دادەخات
سەعد جابر، وەزیری تەندروستیی ئوردن لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا ئێستا تەنیا لەناو چەند خێزانێکی وڵاتەکەیدا ماوە و وەزارەتەکەشی بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەو تووشبووانە.
سەعد جابر داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە پابەندی تەواوی رێنماییەکان بن، بۆ ئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان لە پەتای کۆرۆنا بپارێزن.
وەزیری تەندروستیی ئوردن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تا دوای مانگی رەمەزان، هەموو دەروازە سنوورییە زەمینی، دەریایی و ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بە داخراوی دەمێننەوە.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 323 کەس لە ئوردن تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 74 کەس چاک بوونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
