له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا هه‌شت هه‌زار و 500 كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا هه‌شت هه‌زار و 500 كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێری ڕابردوودا تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌ 5/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 312 هه‌زار و 245 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا هه‌شت هه‌زار و 514 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 14 هه‌زار و 997 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.





باسنيوز
Top