لە سووریا دووەمین کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لە سووریا دووەمین کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستیی سووریا گیانلەدەستدانی دووەمین کەسی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمشەو (دووشەممە 30-03-2020) وەزارەتی تەندروستیی سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوومین کەس لە سووریا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی سووریا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سووریا 10 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، تاوەکو ئێستا دووکەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆژی یەکشەممە 29-03-2020 وەزارەتی تەندروستیی سووریا یەکەم گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سووریا راگەیاند.








رووداو
Top