لە تورکیا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 168 کەس

لە تورکیا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 168 کەس
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتووەتە 168 کەس.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە تورکیا 11 هەزار و 535 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و هەزار و 610 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 37 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەو جۆرەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتە 168 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 10 هەزار و 827 کەس بەرزبووەوە.

رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا راگەیێنرا و لەو رۆژەوە ژمارەکە لە هەڵکشاندایە.







رووداو
Top