له ئێران تا ئێستا دوو هه‌زار و 757 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 117 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو هه‌زار و 757 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 186 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران 41 هه‌زار و 495 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 13 هه‌زار و 911 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 511 كه‌سیش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
