بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: جیهان تووشی مەندی و وەستانی ئابووری بووە

 بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتیی دراو: جیهان تووشی مەندی و وەستانی ئابووری بووە


بەڕێوەبەری سندووقی نێونەتەوەیی دراو ڕای گەیاندووە، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیهان تووشی مەندی و ڕاوەستانی ئابووری بووە.

کریستالینا جۆرجیوا، بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتیی پارە، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیهان تووشی مەندیی ئابووری بووە.

هەروەها وتوویەتی کە هیوادارە ڕێبەرانی جیهان تێبگەن کە تەنیا هەوڵی هاوئاهەنگ دەتوانێت پێش بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت.

جۆرجیوا ئەوەشی زیاد کردووە، سندووقی نێودەوڵەتیی پارە خەریکی لێکدانەوەی بارودۆخ و دیتنەوەی ڕێکارێکی کارایە تا پێش بە ڕووخانی وڵاتگەلی قەرزدار بگرێت.

قووڵایی ئەو مەندییە ئابوورییە پەیوەندیی بە بەرتەسککردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەڵامی هاوئاهەنگ بەو قەیرانەوە هەیە. بە ئاماژەدان بە ڕاوەستانی لەناکاوی جیهانی، بازاڕە تازە بەدیهاتووەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ لێکەوتەکانی بارودۆخی بەدیهاتوو، پێویستییان بە دوو و نیو ترلیۆن دۆلارە.

زیاتر لە ٨٠ وڵاتی جیهان کە زۆربەیان وڵاتگەلێکی کەمداهاتن، داوای پارەیان لە سندووقی نێودەوڵەتیی پارە کردووە کە یەک لەو وڵاتانەش ئێران بووە.







باسنيوز
Top