پشکنینی کۆرۆنا بۆ پاپای ڤاتیکان دەکرێت

 پشکنینی کۆرۆنا بۆ پاپای ڤاتیکان دەکرێت


پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاپای ڤاتیکان دەکرێت و بەرپرسێکیش روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی پاپا، دەدات.

ماتیۆ برۆنی، گوتەبێژی فەرمی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کەسێک لە باڵەخانەی تەنیشت باڵەخانەی پاپا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماتیۆ برۆنی هەروەها رایگەیاندوە، پشکنینی پزیشکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاپا فرانسیس و یاریدەدەرەکانی و 170 کەس لە ڤاتیکان کراوە و دەرکەتووە پاپا سەلامەتە و تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

گوتەبێژی پاپا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو پشکنینانەی بۆ هاووڵاتییان لە ڤاتیکان کراوە، دەرکەوتووە شەش کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام هچیان لە نزیک پاپاوە نین.

لە ئیتاڵیا، کە ڤاتیکان دەکەوێتە ناوجەرگەی رۆمای پایتەختی ئەو وڵاتە، تا ئێستا 92 هەزار و 472 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 12 هەزار و 384 کەس چاک بوونەتەوە و 10 هەزار و 23 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.









باسنیوز
Top