ئێران.. یەک مانگ پێش ڕاگەیاندنی فەرمی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەبووە
عەلیئەکبەر حەقدووست ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دەسپێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە ئێران لە ڕێکەوتی 2019.12.20 پەیدا بووە، بەڵام زۆر بە ئارامی و بێدەنگ خەڵک تووش بوون.
کەچی حکوومەتی ئێران ڕێکەوتی 2020.1.20 و یەک ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران، بە فەرمی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆرنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند، لە حاڵێکدا وەزارەتی تەندروستی و میدیاکانی ئێران لە ماوەی یەک مانگدا بوونی هەرچەشنە تووشبوویەک بە کۆرۆنایان لەو وڵاتە ڕەت دەکردەوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئیران هەتا ئەمڕۆ شەممە 2020.3.28 لەو وڵاتە 35 هەزار و 408 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 517 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
