له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته 35 هه‌زار و 408 كه‌س
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 139 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو هه‌زار و 517 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 76 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران 35 هه‌زار و 408 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 11 هه‌زار و 679 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
