روسیا هەنگاوی توندتر لەدژی کۆرۆنا دەگرێتەبەر
کرملین هەنگاوەکانی بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا توندتر کردوە
بەپێی میدیاکانی روسیا، کرملین هەنگاوەکانی بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا توندتر کردوە، ئەوەش پاش ئەوەی ژمارەی توشبوانی بۆ 840 حاڵەت بەرزبوەوە.
لەچوارچێوەی هەنگاوەکانیان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریاندا بەداخستنی تەواوی کافتریا و چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان
ئەم بڕیارەی روسیا ۆ داخستنی تەواوی چێشتخانە و کافتریا و شوێنە گشتییەکان لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە ئەو وڵاتە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بەروی جیهاندا داخست و داواشی لەهاوڵاتیان کرد لەماڵەکانیان بمێننەوە.
تائێستا 38 حاڵەتی چاکبونەوە لەروسیا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا هەشت حاڵەتی مەترسیداری کۆرۆنا هەیە و بەرپرسانی ئەو ڵاتە پێشبینیدەکەن ئەم هەفتەیە مۆسکۆ روبەروی شەپۆلێک بەتوشبون و مردن بەکۆرۆنا ببێتەوە.
کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک پەتای جیهانی پۆڵێنیکردوە، ئەو ڤایرۆسە تا ئێستا لە نزیکەی 169 وڵاتدا بڵاوبوەتەوە و لەسەرتاسەری جیهاندا، 533 هەزار و 29 حاڵەتی توشبون تۆمارکراوە، 24 هەزار و 98 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون.
تاکە ڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشییە تائێستا دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و مانەوەیە لەماڵەوە، هاوکات شوشتنی دەست و دەموچاو بەسابون و خۆبەدورگرتن لەتەوقە و بەریەککەوتنی راستەوخۆ.
خەندان
