ئەردۆغان: مووچەی خانەنشینان بەرزدەکەینەوە
لە توویتەكەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیادا هاتووە "له یهكهم رۆژهوه دژی پهتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به سهرجهم دامهزراوه و تواناكانمانهوه پشتیوانیی گهلهكهمان بووین. بە رێكارەكان و پاكێجەكانى پاڵپشتيى ئابوورى، بەردەوام دەبين لە پاراستنى هاووڵاتیيانمان لە كاريگەرييەكانى ئەم قەيرانە".
هاوکات وەزارەتى ناوخۆى توركيا، رێنمايی داوە بە پارێزگارەكان بۆ هاوكارىی ئەوانەى كە تەمەنيان 65 ساڵ و بەرەوژوورە لەگەڵ ئەوانەى نەخۆشیى درێژخايەنيان هەيە، مووچەى خانەنشينییان بۆ ببەنە ماڵەکانیان، ئەمەش بهمهبهستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە پاكێجى پيشەسازیدا سەرۆکكۆمارى توركيا نووسوويەتى "پاڵپشتييەكى دارايى بە بڕى شەش مليۆن ليرە دەدرێت بەو كارگانەى كە پاككەرەوەى خۆماڵى، دەمامك، چاویلكە و جلوبەرگى خۆپاراستن دروستدەکەن".
لەو پاکێجەی سەرۆککۆماری تورکیادا بەڵێنی ئەوە دراوە، پشكنینی بەردەوام بۆ هاووڵاتییانی تورکیا له تهمهنی 80 ساڵ و بهرهو ژوور، ئەنجام دەدرێت.
هاوکات لە پاکێجەکەدا ملیۆنێك كیتی دهستنیشانكردنی خێرا له ماوهیهكی كورتدا دهخرێنه کار و ئەردۆغان دەڵێ "كارمەندانى تەندروستى بێ بەرامبەر سوود لە ئامرازەكانى گواستنەوەی گشتی وەردەگرن".
تاوەکو ئێستا لە تورکیا هەزار و 872 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 44 کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسیش چاکبوونەتەوە.
رووداو
