بەهۆی کۆرۆناوە سوودان هەزاران زیندانی ئازاد دەکات

بەهۆی کۆرۆناوە سوودان هەزاران زیندانی ئازاد دەکات
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی سوودان رایگەیاندووە، چوار هەزار و 217 زیندانی ئازادکراون، ئەمەش بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاژانسی هەواڵیی (سونا)ی سەر بە دەوڵەتی سوودان لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئەو زیندانیانەی ئازاد کراون پشکنینیان بۆ کراوە.

تاوەکو سیستەمی تەندروستیی سوودان لاوازە و بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش هەفتەی پێشوو قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند و سەرجەم فڕۆکەخانە، بەندەر و سنوورە وشکانییەکانی داخست.

تاوەکو ئێستا لە سوودان سێ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەکێک لە تووشبووەکان گیانی لەدەستداوە و چاکبوونەوەی هیچ تووشبوویەکیش تۆمارنەکراوە.


رووداو
Top