له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته 27 هه‌زار و 17 كه‌س
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 143 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو هه‌زار و 77 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 206 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران 27 هه‌زار و 17 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا نۆ هه‌زار و 625 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
