پنتاگۆن: بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند مانگێک بەردەوام دەبێت

پنتاگۆن: بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند مانگێک بەردەوام دەبێت

فەرماندەیەکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا زیاتر لە 54 هەزار حاڵەتی توشبون و 784 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تۆمارکراون، ئەوەش وایکردوە لە ریزبەندی سێهەمین وڵاتانی جیهان بێت لەڕوی زۆری ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە.

لەئێستادا وڵاتەکەی لە لێکۆڵینەوەدایە لەبارەی چۆنێتی بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکەی، ئەوە سەرەڕای خێرای بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا


دوشەممەی رابردو دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا وڵاتەکەی لە لێکۆڵینەوەدایە لەبارەی چۆنێتی بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکەی، ئەوە سەرەڕای خێرای بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا.

لەوبارەیەوە مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پێویستمان بە پلانێکە بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەوانەیە چەند مانگێکی دیکە لە وڵاتەکە بەردەوامی هەبێت".

دڵنیام لە چەند مانگی داهاتودا مەترسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا کۆتایی پێدێت


ئیسپەر باسی لەوەشکرد، "دڵنیام لە چەند مانگی داهاتودا مەترسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا کۆتایی پێدێت".

لەلایەکی دیکەوە مارک میلی، فەرماندەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "بەتەواوەتی روننییە چەندی دیکە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت، بەڵام پێشبینی دەرکرێت تا مانگی تەموزی داهاتو بەردەوام بێت.

شەوی رابردوش تۆماس مۆدلی، وەزیری کاروباری هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی راگەیاند، سێ سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری "USS Theodore Roosevelt" توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

بە گوێرەی دوایین ئاماری پنتاگۆن، تاوەکو ئێستا لەناو سەرجەم بەشەکانی سوپای ئەمریکادا 300 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیش هەبوە.






خەندان
Top