وەزیری بەرگریی ئەمریکا: کۆرۆنا ئاژاوەی سیاسی لە هەندێک وڵات دەنێتەوە
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رای گەیاند، ئەو قەیرانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید - ١٩) لە جیهان دروست بووە، رەنگە ببێتە هۆی نانەوەی ئاژاوەی سیاسی لە هەندێک وڵاتدا.
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٠ رای گەیاند، ئەو قەیرانەی کۆرۆنا دروستی کردووە، دەبێتە هۆی لەبارچوونی سەقامگیری لە هەندێک وڵاتدا بە ڕادەیەک کە کە دوور نییە لە کۆتاییدا هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بکات.
جەختیشی کردەوە کە سەرجەم ئەم دۆخەی دێتە پێشەوە، رەنگە ببێتە هۆی ئاژاوەی سیاسی لە هەندێک وڵاتدا، “بۆیە دەبێت بەخەبەر بین”.
ڕوونیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ هاریکاریکردنی هاوپەیمانەکانی، بەڵام بۆ هەندێک لە نەیارەکانی ئەمریکا، “هەموو ئەوانە دەنگە وایان لێبکات بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەن کە کاریگەری لەسەر ئاسایشمان دروست بکەن”.
جەختیشی کردووەتەوە کە دەبێت بە تەواوی بابەتەکە بزانین و “بۆی ئامادە بین”.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێشبینیی بەردەوامبوونی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تا مانگی تەمووزی داهاتوو کردووە.
باسنيوز
