سه‌رۆكى ڕووسیا سه‌ردانى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه 24/3/2020، ڤلادمیر پوتن، سه‌رۆكى ڕووسیا، سه‌ردانى یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى (مۆسكۆ)ى پایته‌ختى ڕووسیای كرد، كه تایبه‌ته به تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
به‌پێى ئاماره‌كان بێت، تا ئێستا له ڕووسیا 495 كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه، یه‌ك كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه، 22 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
