خامەنەیی ئەمەریکای به دروستکردنی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد
خامەنەیی رووی قسەکانی له بەرپرسانی ئەمەریکا کردووه و گوتوویەتی: "ئێوە تۆمەتبارن بەوەی خۆتان ئەم ڤایرۆسەتان بەرهەمهێناوه." هەرچەنده له درێژەی قسەکانیدا گوتووشیەتی، نازانێت ئەم تیۆرییه چەنده راسته.
رێبەری ئێران گوتی، لەوانەیه ئەمەریکا له چوارچێوەی یارمەتیی تەندروستی هەندێک بەرهەمیان بۆ بنێرێت که کۆرۆنا جێگیربکات.
خامەنەیی روونیشی کردەوه: "ئەگەر ئەم ڤایرۆسه تایبەت بۆ ئێران دروستکرابێت، ئەمەریکا له چوارچێوەی ناردنی یارمەتی، دەیەوێت زانیارییەکانی لەسەر کاریگەریی ڤایرۆسەکه تەواو بکات."
خامەنەیی گوتوویەتی، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش یارمەتییەکانی ئەمەریکا قبووڵ ناکات.
K24
