فەرماندەیەکی نزیک لە قاسم سولەیمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

 فەرماندەیەکی نزیک لە قاسم سولەیمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا


فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، جەنەراڵ حوسێن ئەسەدئیلاهی، یەکێک لە گەورە جەنەراڵە بڕیاربەدەستەکانی سوپای پاسداران، رۆژی شەممە 21-3-2020، گیانی لەدەست داوە.

جەنەراڵ حوسێن ئەسەدئیلاهی، کە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە، یەکێک بوو لە گەورە یاریدەدەرەکانی قاسم سولەیمانیی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودسی ئێرانی و بەشداریی لە شەڕەکانی ناو یەمەن و عێراق، کردووە.

بەپێی دوایین ئامارە فەرمییە بڵاوکراوەکان، تا ئێستا 20 هەزار و 610 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 556 کەس گیانیان لەدەست داوە، کە چەندین پەرلەمانتار و فەرماندەی سەربازیشیان لەنێو دایە.



باسنیوز
Top