کۆرۆنا گەیشتە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا

 کۆرۆنا گەیشتە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا
ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسێکی نووسینگەکەش روونکردنەوە لەبارەی بارودۆخەکە دەدات.

کاتیا میلەر، گوتەبێژ بە ناوی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەندامێکی نووسینگەی پێنج تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

کاتیا میلەر هەروەها رایگەیاندووە، هیچ بەریەک کەوتنێک لەنێوان تووشبووەکە و مایک پێنس رووی نەداوە.

مایک پێنس، لەسەر راسپاردەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکایەتیی ژووری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، دەکات.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 19 هەزار و 774 کەس لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 147 کەس چاک بوونەتەوە و 279 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.







باسنیوز
Top