لەبارەی کۆرۆنا داوایەکی بەپەلە لە ترەمپ دەکرێت
رۆژنامه‌ی هێڵ له چاپی رۆژی 19ـی ئازار په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پیلۆسی بڵاوكردۆته‌وه كه وتویه‌تی: "له ئێستادا ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ی هه‌ن هی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نین و نه‌خۆشخانه‌كان وه‌ك پێویست ئامێریان تێدا نییه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تن، به‌ڵام كارمه‌ندان و پزیشكانی هێڵی پێشه‌وه‌ی كاركردنی دژی نه‌خۆشییه‌كه له ترس و ئاستەنگدان و ئەگەر هه‌یه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه".
هه‌ر دوای به‌دوای ئه‌و په‌یوه‌ندییه، دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا یاسای به‌رهه‌مهێنانی به‌رگری ساڵی 1950ـی خسته‌گه‌ڕ كه له هه‌نگاوی ده‌گمه‌ندا سه‌رۆك ئه‌م یاسایه ده‌خاته‌گه‌ڕ. یاساكه رێگه به حكومه‌ت ئه‌دات به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی پیشه‌سازی پزیشكی تایبه‌ت ده‌ستكراوه بكات له‌ژێر ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
له‌م دۆخه‌دا ئامانج به‌گه‌ڕخستنی كارگه‌كانی پێداویستی پزیشكییه كه به‌رپرسانی سیاسی و ته‌ندروستی ئه‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێ بكه‌ن. تره‌مپ له کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا له كۆشكی سپی-ه‌وه وتی: "به‌وپێیه‌ی تا راده‌یه‌ك سهرۆكێكم له زه‌مه‌نی جه‌نگدا، به‌و مانایه‌ی ئه‌بێت بجه‌نگین، بۆیه ڤایرۆسه‌كه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه ئێمه‌ش ئه‌بێت خێرا بكه‌وێنه خۆمان".
هه‌فته‌ی پێشووش،57 ئه‌ندامی نوێنه‌رانی سه‌ر به دیموكراته‌كان داوایان له سه‌رۆك تره‌مپ كردبوو كه یاسای به‌رهه‌مهێنانی به‌رگری به‌كاربهێنێت.
ئێستا دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی كهپتهل هێڵ له گفتوگۆی چڕدان كه گوژمێكی ئابووری به‌هێز بۆ قۆناغی سێیه‌می فریاگوزاری خه‌ڵكی ئه‌مەریكا بخه‌نه‌گه‌ڕ ئه‌ویش به هاوكاری ماددی به‌په‌له بۆ كرێكار و خێزانه‌كانی ئه‌مەریكا و كۆمپانیاكان كه تووشی زیان ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی 19ـی ئادار، ستیڤن مینوتشین، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مەریكی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فۆكس بزنس دوپاتیكرده‌وه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ته‌مه‌نی له 18 ساڵ گه‌وره‌تر بێت، هەزار دۆلاری بۆ سه‌رفده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێكیش ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر بێت 500 دۆلاری بۆ سه‌رفده‌كرێت. ئەمەش وه‌ك گوژمی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌م كاته‌دا پاره‌یان له گیرفاندا بێت بۆ خه‌رجكردن.
به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا (COVID-19) كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه و ئه‌مەریكاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تیا بڵاوبۆته‌وه، ره‌خنه له ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌گیرێت كه وه‌ك پێویست به هه‌نگاوی قه‌یرانه‌كه‌وه نه‌چووه.
K24-
