یەکەم حاڵەتی مردنی لەناو تووشبووانی رووسیا بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 یەکەم حاڵەتی مردنی لەناو تووشبووانی رووسیا بە کۆرۆنا تۆمار کرا


کۆماری رووسیای فیدراڵ یەکەم حاڵەتی مردنی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا، رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەست داوە، ژنێکی بە تەمەنە و چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبوو.

ژنەکە لە مۆسکۆی پایتەخت دەژیا و بە گوتەی بەرپرسانی ژووری ئۆپەراسیۆنی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەست نەداوە، بەڵکو بەهۆی نەخۆشییەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

بە گیان لەدەست دانی ئەو ژنە، رووسیا یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کرد.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 147 کەس لە رووسیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەشت کەس چاک بوونەتەوە و کەسێکیش گیانیان لەدەست داوە.



باسنیوز
Top