حكوومەتی ئێران 85 هەزار زیندانیكراوی ئازاد كرد
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" لە زاری غولام حوسێن ئیسماعیلی گوتەبێژی دەزگای دادی ئێرانی گواستەوە كە حكوومەتی تاران نزیكەی 85 هەزار زیندانیكراوی بە شێوەی كاتی ئازاد كردووە، لە ناویاندا زیندانیكراوی سیاسییش هەن.
ئیسماعیلی رایگەیاندووە كە نزیكەی 50٪ی ئەو زیندانیكراوانەی ئازاد دەكرێن، بە هۆكاری ئاسایشیەوە زیندانی كرابوون، هەروەها ئێستا ڕێوشوێنی تایبەتیشیان لە زیندانیخانەكاندا گرتووەتەبەر.
گوتەبێژەكە ئەوەشی باس كردووە كە هیچ زیندانیكراوێكیان ئازاد نەكردووە كە مەترسی بۆ سەر كۆمەڵگە دروست بكەن.
جێی باسە ئێران یەكێكە لەم وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین ڕێژەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوە، لەگەڵ زۆرترین ڕێژەی گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسەكەوە.
باسنيوز
