له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا 16 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ دووشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 135 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 988 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 178 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران 16 هه‌زار و 169 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 389 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
