له سعودیە 298 بەرپرسی وڵات دەستگیر دەکرێن
دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە 298 بەرپرس و کەسایەتیی باڵای وڵاتەکەیان دەستگیر دەکەن.
دەستەی چاودێری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سعودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، ئەو 298 بەرپرسە بە تۆمەتەکانی وەرگرتنی بەرتیل، دزیکردن لە سامانی گشتی و قۆستنەوەی دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، دەستگیر کراون.
هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، بەهای ئەو دزی و گەندەڵییەی ئەو بەرپرسانە کردوویانە، وەک خۆیان دانیان پێدا ناوە، دەگاتە 379 ملیۆن ریالی سعودی (زیاتر لە 100 هەزار دۆلار).
لەنێو دەستگیر کراوەکاندا، چەندین ئەفسەری ئێستا و خانەنشینکراوی سوپای سعودیە هەن، کە گەندەڵی و دزییەکانیان لە ساڵەکانی 2015 و 2016 کردووە.
هەر لەنێو دەستگیرکراوەکان، 29 بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ هەن، کە سێیان پلەی سەربازییان لیوا، عەمید و عەقیدە، جگە لە دوو دادوەر، کە بە هەمان تۆمەت، دەستگیر کراون.
باسنيوز
