له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا 13 هه‌زار و 938 كه‌سه‌

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا 13 هه‌زار و 938 كه‌سه‌
ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ 724 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 113 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 724 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 209 كه‌سى دیكه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئێران 13 هه‌زار و 938 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا چوار هه‌زار و 590 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا 826 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بەم چەشنەیه:

پارێزگای ورمێ 193 حاڵەت
پارێزگای سنە 134 حاڵەت
پارێزگای کرماشان 115 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 101 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 283 حاڵەت











باسنيوز


Top