فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا: هاووڵاتییەکمان دوای گەڕانەوەی لە عەمرە لە سعودیە، تووشی کۆرۆنا بووە.
هاووڵاتییانی عەرەب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گاڵتە بە لێدوانی وەزیری تەندروستیی تورکیا لەبارەی تووشبوونی هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەکەن.
فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندبوو، هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی دوای گەڕانەوەی لە عەمرە لە سعودیە، دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.
ئەو لێدوانەی فەخرەدین قۆجە بووەتە مایەی گاڵتەی هاووڵاتییانی عەرەب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە باس لەوە دەکەن، سعودیە لە 27-2-2020 گەشتی عەمرەی راگرتووە.
بەشێک لەو عەرەبانە دەڵێن، ئەو کەسە لە عەمرەی لیبیا و سووریا تووشی کۆرۆنا بووە، وەک ئاماژەیەک بۆ ناردنی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ سووریا و لیبیا.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا شەش کەس لە تورکیا تووشی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
