ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەرییەكانی لەسەر وڵاتان تا دێت زیاتر دەردەكەوێت بەتایبەتی لەسەر بازاڕەكانی دراوو گەورە بۆرسەكانی جیهان، ئەمەش زیانی گەورەی بەئابووری وڵاتان گەیاندووە تەنانەت لەو وڵاتانەشی كە بەشێوەیەكی زۆر بەربڵاو تووشی ڤایرۆسەكە نەبووەتەوە، لەدوایەمین هەواڵدا لیرەی توركی زیانی گەورەی بەركەوت دوای ئەوەی زۆر لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و ئەو وڵاتانەی توركیا مامەڵەیان لەگەڵ دەكات ئاستی كڕینی كاڵاو كەلوپەلەكانیان لەتوركیاوە زۆر كەم كردووەتەوە، هەربۆیە لیرەیەكی توركی نزمترین ئاستی لە 10 مانگی رابردوودا تۆمار كرد كاتێك یەك دۆلاری ئەمەریكی بەهاكەی بەرامبەر 6 لیرە كەمبووەوە. وڵاتی توركیا وەكو خۆپارێزی و خۆ ئامادەكردن بۆ رووبەرووبوونەوەی شكاندنی زیاتری لیرە چەند رێكارێكی دارایی و بانكی گرتۆتەبەر بەتایبەتی دوای ئەوەی ناوەندەكانی دارایی و بازرگانی هۆشدارییان بە حكومەتی توركیا داوە لەگەڵ درێژبوونەوەی دۆخی شپرزەیی ئابووری توركیاو ناوچەكەو جیهان و دواكەوتنی چارەسەركردنی بەڵای كۆرۆنا دۆخەكە زۆر خراپتر دەبێت.