لە چین ژیان ئاسایی دەبێتەوە

لە چین ژیان ئاسایی دەبێتەوە
چین سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بە تۆماركردنی كەمترین ژمارەی توشبووان.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاوی كردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 15 كەس لە سەرتاسەری وڵات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەمەش رێژەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 80 ھەزار و 793 كەس و رێژەی مردووانیش گەیشتە سێ ھەزار و 169 كەس.

ھەروەھا ھەرێمی ھۆبی چین ھەڵگرتنی ئاستەنگەكانی بەرھەمھێنان و ھاتووچۆ و گەشكردنی راگەیاند و ژیان ئاسایی بووەوە.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی كۆرۆنا رۆژانە دەیان كەس لە چین دەمردن و سەدانی دیكەش تووش دەبوون، بەڵام ئێستا چین لە كۆنترۆڵكردنی یەكجارەكی نزیك دەبێتەوە و رۆژانە ئامارەكان بەرەو دابەزین دەچن.

لەلایەكی دیكەوە تایوان تۆماركردنی 11 حاڵەتی دیكەی توشبوون بەڤایرۆسەكەی راگەیاند.




K24
Top