ئەردۆغان داوا دەكات ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتیانی توركیا هەڵبگیرێت

ئەردۆغان داوا دەكات ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتیانی توركیا هەڵبگیرێت
رۆژنامەنووسێكی زۆر نزیكی رەجەب تەییب ئەردۆغان، باس لە كۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتیی ئەورووپا لە برۆكسل دەكات. ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت ”لە كۆبوونەوەكەدا ئەردۆغان گوتوویەتی ئێمە ٦٦ مەرجی یەكێتی ئەورووپامان جێبەجێ كردووە تا ڤیزا لەسەر هاووڵاتی توركیا هەڵبگیرێت، ئیتر بۆچی باس لە ٥ تا ٦ مەرجی تر دەكەن و دەیكەن بە بەهانە و بەڵێنەكەتان نابەنە سەر.

عەبدولقادر سەلفی رۆژنامەنووسی نزیك لە ئەردۆغان ئاشكرای دەكات كە ئەردۆغان گوتوویەتی، ئێوە یاری بە كات دەكەن، چونكە لە رێككەوتنی ٢٠١٦_دا ٧٢ مەرجتان بۆ توركیا دانابوو تا ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتی توركیا هەڵبگیرێت، توركیاش ٦٦ مەرجی جیێەجێ كردووە، كەچی بۆ ٦ مەرجی‌تر بەڵێنی خۆتان نابەنە سەر.

سەلفی بۆ رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی نووسیویەتی: "بەرپرسانی یەكێتیی ئەورووپا بە ئەردۆغانیان گوتووە، كە هەموو ئەو داواكارییانەی توركیا داوای دەكات، وەكوو هەڵگرتنی ڤیزا و پابەندبوون بە یەكێتی گومرگی ئەورووپا، پەیوەستە بە ریفۆرمی سیاسی و دەبێت توركیا بە كردار بیر لە ریفۆرمی سیاسی بكاتەوە، ئەوكات یەكێتیی ئەورووپا نەرمی بەرامبەر بە توركیا دەنوێنێت".

باس لەوە دەكات، كە ئەردۆغان پێیانی گوتووە، باس لەو ٦ مەرجە مەكەن و ئەوەندە خۆتانی پێوە سەرقاڵ مەكەن، وەرن ڤیزای ئەورووپا لەسەر هاووڵاتی توركیا هەڵبگرن.












باسنيوز


Top