مێرکڵ: %70ـی دانیشتووانی ئەڵمانیا ئەگەری تووشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە
راوێژکاری ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، کە %70ـی دانیشتووانی ئەڵمانیا ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە.
ئەنجێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانتارانی هەردوو پارتی دیموکراتیی مەسیحی و یەکێتیی کۆمەڵگەی مەسیحی، رایگەیاندووە، شەڕی دژی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا کاتێکی زۆری پێویستە.
ئەنجێڵا مێرکڵ بە ئاماژەکردن بەوەی %60 تا %70ـی دانیشتووانی ئەڵمانیا ئەگەری تووشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە، داوای کردووە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و گردبوونەوەکان رابگیرێن.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا هەزار و 577 کەس لە ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
