روحانی مەترسییەکی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

روحانی مەترسییەکی کۆرۆنا دەخاتەڕوو
حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە رێگای تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانەوە رایگەیاند، دەبێت هاووڵاتیان هاتووچۆ رابگرن چونکە مەترسی هەیە کۆرۆنا بە هەموو ئێراندا بڵاوبێتەوە.

دەشڵێت، مەچنە مەزارگە و لای ئیمامەکان چونکە ئەوانیش لەوە تێدەگەن و نزاکانتان قبووڵ دەکەن، ئەمە پەیوەندییەکی رۆحییە و دۆخەکە هەستیارە.

داواشیکرد، لە پشووەکانی نەورۆز هاووڵاتیان سەردانی یەکتر نەکەن و نەچنە دەرەو چونکە کۆرۆنا زنجیرەیەکە بڵاودەبێتەوە و دەبێت ئەو زنجیرە ببڕین.

لە ئێران، هەشت هەزار و 42 تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 731 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.







K24
Top